لەئێستادا 4 پێکوتەی جیاواز ھەن کە بەکارھێنانیان لە شانشینی یەکگرتوو پەسند کراوە. ئەمانەن پێکوتەی ئۆکسفۆرد/ئەستڕازێنیکا، پێکوتەی فایزەر/بایۆنتێک، پێکوتەی مۆدێرنا و پێکوتەی جانسن.
ھەر 4 پێکوتەکە لەسەر ھەزاران کەس تاقیکراونەتەوە، ھەم لەناو شانشینی یەکگرتوو و ھەمیش لە سەرانسەری جیھان و لەلایەن دەزگای ڕێککاری دەرمان و بەرھەمەکانی چاودێریی تەندروستی (MHRA)ی سەربەخۆ پەسند کراون بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە پێوەرە نێودەوڵەتیە توندەکانی سەلامەتی، جۆری و کاریگەرێتیان تێدا ھاتۆتە دی.
ناوەندەکانی کوتان کراوەن بۆ ھەموو کەس، بێگوێدانە ئەوەی ئاخۆ تۆ بۆ ژەمی یەکەم، دووەم یان بەھێزکەر ھاتوویت. درەنگ نییە بۆ خۆکوتان
ناوت بۆ پێکوتەی بێبەرامبەری خۆت بنووسەھەرکەسێک تەمەن 12 ساڵ و سەرووتر و ھەندێک لە منداڵانی تەمەن 5-11 ساڵ ژەمی یەکەمی پێکوتەی کۆڤید-19 و 12 ھەفتە دواتر ژەمی دووەمیان پێدەدرێت. ئەگەر منداڵەکەت شایستە بێت تۆ لەلایەن دەزگای خۆجێیی NHS پەیوەندیت پێوە دەکرێت بۆ ڕێکخستنی دیمانە. بەھێزکەرەکان بە منداڵانی تەمەن 16 ساڵ و سەرووتر دەدرێن کە ژەمی دووەمیان بەلانیکەم 3 مانگ لەمەوبەریان وەرگرتووە
باوک و دایک و بەخێوکاران ھەمیشە داوای ڕەزامەندییان لێ دەکرێت بەر لەوەی کوتانی منداڵەکە ئەنجام بدرێت. ئەوان نامەیەک وەردەگرن کە زانیاری لەسەر کاتی پێشکەشکردنی پێکوتەکە بە منداڵەکەیان تێدایە. زۆرینەی منداڵان لە قوتابخانە پێکوتەکەیان پێدەدرێت ئەگەر باوک و دایک یان بەخێوکارەکەیان ڕازی بووبێت بەڵام دەشتوانی ناوی منداڵەکەت بۆ پێکوتەکە لە سەرھێڵ بنووسی
زیاتر بزانەتۆ دەتوانیت ھەرکاتێک بێت لە سەرھێڵ دیمانەیەک وەربگریت.
ئەگەر تۆ تەمەنت 16 ساڵ یان زیاترە، دەتوانیت بەبێ دیمانە بچیە ژوورەوە. تۆ پێویست ناکات لای پزیشکێکی گشتی ناوت تۆمار بکەیت یان ھیچ پێناسێکت پێ بێت.
تۆ پێویستە لە نووسینگەیەکی پزیشکی گشتی لە ئینگڵتەڕا ناوت تۆمار بکەی بۆ بەکارھێنانی ئەم خزمەتگوزارییە. تۆ دەتوانیت لای پزیشکێکی گشتی ناوت تۆمار بکەیت ئەگەر ھیچیانت نەبێت.
تۆ ھەندێک پرسیارت لەبارەی ڕابردووی پزیشکیت لێ دەکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە تۆ یەکێک نیت لەو کۆمەڵە کەسە کەمەی کە ناتوانن پێکوتە وەربگرن لەبەر ھۆکاری پزیشکی.
ئنجا تۆ دەرزی پێکوتەکە لە قۆڵی سەرەوەت دەدرێت (دەتوانی خۆت دیاری بکەیت کام قۆڵ بێت). ھەستەکەی وەک ئازاری دەرزی بچووکە کە بۆ ماوەی 1-2 دەخایەنێت.
تۆ ھێشتا دەکرێت داوات لێ بکرێت بۆ ماوەی 15 خولەک دوای کوتانەکە چاوەڕێ بکەیت. ھەروەھا نامیلکەیەکت پێ دەدرێت لەگەڵ خۆت بیبەیە ماڵەوە لەبارەی ئەو شتانەی دوای کوتان پێشبینی دەکرێت.
ئێمە ھەندێک پرسیاری زۆر دووبارەبووەمان لەسەر پێکوتەکانی کۆڤید-19 کۆکردۆتەوە. ئەگەر نەتتوانی پرسیارەکەی خۆت لێرە ببینیت، پەیوەندیمان پێوە بکە
پێکوتەکان کۆئەندامی بەرگریی تۆ ڕادەھێنن بە بەکارھێنانی شێوەیەکی بێ زیانی ڤایرۆسەکە. پێکوتەکە کاردانەوەی بەرگریی تۆ چالاک دەکات.
ھەرکەسێکی سەرووی 16 ساڵ پێویستە بەلانیکەم 2 ژەم و بەھێزکەرێک وەربگرێت بۆ ئەوەی بەتەواوی بەرامبەر کۆڤید-19 بکوترێت.
نەخۆشییە گوازراوەکان زۆرجار بەئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە و تەواوی کۆمەڵگا دەکرێ بەخێرایی تووش بێت. ئەگەر ڕێژەیەکی تەواو زۆر لە کۆمەڵگا بەھۆی پێکوتەوە پارێزراو بێت، ئەوا بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەی زەحمەت دەبێت چونکە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەوانەیە تووش بن زۆر کەمە.
نەخێر. پێکوتەی کۆڤید-19ی ئێستا کە لە شانشینی یەکگرتوو بۆ بەکارھێنان پەسند کراوە بەرھەمی ئاژەڵی تێدا نییە.
نەخێر.
تۆ نابێت پێکوتەکە وەربگریت تا چاک دەبیتەوە لە کۆڤید-19.
تۆ دەتوانی بەھێزکەرەکەت وەربگریت 28 ڕۆژ دوای ئەوەی پشکنینەکەت بۆ کۆڤید-19 پۆزەتیڤ بووە، یان 28 ڕۆژ دوای ئەوەی نیشانەکانت دەستیان پێکردووە.
کۆڤیدی ماوەدرێژ زۆرجار بۆ وەسفکردنی کاریگەرییە ماوەدرێژەکانی کۆڤید-19 بەکار دێت، کە تێیدا ھەندێک کەس نیشانەکانیان بۆ ماوەی چەند ھەفتە یان مانگێک دوای چاکبوونەوە لە نەخۆشیەکە بەردەوام دەبێت. ئەوانەی بەدەست کۆڤیدی ماوەدرێژەوە دەناڵێنن دەتوانن پێکوتەی کۆڤید-19 وەربگرن و سوود لە کوتانەکە وەربگرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوونی زیاتر.
بەڵێ، دوو ژەم لە پێکوتەکانی فایزەر/بایۆنتێک، مۆدێرنا و ئەسترازێنیکا/ئۆکسفۆرد بۆ پێدانی باشترین، ماوەدێژترین بەرگری لە بەرامبەر کۆڤید-19 پێویستن.
پێکوتە جیاوازەکانی کۆڤید- 19 بۆ زاڵبوون بەسەر پەتاکە پێویستن چونکە کوتانی ھەموو دانیشتوانی جیھان، پێویستە ملیاران ژەم بەرھەم بھێنرێت. ئەمە زیاتر لە ڕێگای پەرەپێدانی پێکوتەی ھەمەجۆری کۆڤید-19 دێتە دی.
بەر لەوەی ھەر پێکوتەیەک بە خەڵک بدرێت پێویستە بە تاقیکردنەوەی ورددا تێپەڕێت. وەک ھەموو دەرمانەکان، پێکوتەکان بە تاقیکردنەوەی کلینیکی چڕوپڕدا تێپەڕ دەبن، کە تێیدا ڕێک دەخرێن و چاودێری دەکرێن لەلایەن کۆمەڵەی خۆبەخشەکان. لە شانشینی یەکگرتوو، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دواتر لەلایەن دەزگای ڕێککاری دەرمان و بەرھەمەکانی چاودێریی تەندروستی (MHRA) ھەڵدەسەنگێنرێت.
نەخێر. ھەموو ڕێکارەکانی سەلامەتی ستاندارد لەکاتی تاقیکردنەوە کلینیکیەکان لەسەر پێکوتەکانی کۆڤید-19 گیراونەتە بەر و پڕۆسەکانی ڕێککاری وردی بەتەواوەتی ئەنجام داوە ھەروەک چۆن بۆ ھەر پێکوتە یان دەرمانێکی تر ئەنجام دەدرێت.
ھیچ بەڵگەیەک نییە کە پێکوتەکانی کۆڤید-19 زیان بە وەچەخستنەوە بگەیەنن یان دەرفەتی سکپڕبوون کەم بکەنەوە. ھەرچەندە بەشداربووانی تاقیکردنەوە کلینیکیەکان داوایان لێکراوە کە خۆیان بەدوور بگرن لە سکپڕبوون، 57 حاڵەتی سکپڕی ڕوویداوە لەکاتی تاقیکردنەوەکانی سێ پێکوتەکە کە تائێستا لە شانشینی یەکگرتوو پەسند کراون
زۆر لەو کەسانەی کە دەتوانن پێکوتەی ئەنفلۆنزا وەربگرن ئەوا دەشتوانن پێکوتەی بەھێزکەی کۆڤید-19 وەربگرن. ئەگەر تۆ ھەردووک پێکوتەکەت پێشکەش دەکرێت ئەوا سەلامەتە کە ھەردووکیان لە ھەمان کاتدا وەربگریت.
پێکوتەی ئەنفلۆنزا ھەموو ساڵێک لەلایەن NHS پێشکەش دەکرێ بۆ مەبەستی پاراستنی خەڵک لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی سەخت بەھۆی ھەڵامەت. باشترین کات بۆ وەرگرتنی لە پایزدایە یان لە سەرەتای زستان پێش بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.
پێکوتەی ئەنفلۆنزا گرنگە چونکە:
ئەگەر تۆ تووشی کۆڤید-19 بوویت، وەرگرتنی پێکوتەی ئەنفلۆنزا سەلامەتە. ھێشتا کاریگەری لە ڕێگرتن لە ئەنفلۆنزا دەبێت.
بەرگریی لەڕێگای کوتانەوە بە تێپەڕینی کات دەست بە کەمبوون دەکات، ژەمی بەھێزکەر یارمەتی باشترکردنی ئەو بەرگرییە دەدات کە تۆ لە 2 ژەمی یەکەم وەرت گرتووە. ژەمی بەھێزکەر یارمەتیدەرە بۆ پێدانی بەرگریی ماوە درێژتر بە تۆ لە بەرامبەر توشبوونی بە نەخۆشی سەخت بەھۆی کۆڤید-19.
وەک ھەموو دەرمانەکان، پێکوتەکانی کۆڤید-19 کاریگەریی لاوەکیان ھەیە، بەڵام ھەموو کەس تووشیان نابێت و زۆربەی کاریگەرییە لاوەکیەکان سووکن و نابێ لە ھەفتەیەک زیاتر درێژە بکێشن، وەک:
تۆ دەتوانی ئازارشکێنی وەک پاراسیتامۆڵ وەربگریت ئەگەر پێویستت پێ بوو.
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی پێکوتەکانی کۆڤید-19 لەناویاندا ڤیدیۆ و سەرچاوەی تر.