زانیاریی نوێکراوە لەبارەی کۆڤید-19 ھەیە.
بۆ دوایین ڕێنمایی نوێکراوە تکایە سەردانی gov.uk بکە
Gov.uk
Gov.uk
 

ڕوونکردنەوەی پشکنین.

پشکنین باشترین ڕێگایە بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19. 2 جۆر پشکنینی کۆڤید-19 ھەن؛ پشکنینی کاردانەوەی زنجیرەی پۆلیمەری (PCR) یان پشکنینی خێرای تەوژمی لایی(LFT)

بۆچی دەبێ پشکنین بکەیت؟

گرنگە کە پشکنین بکەیت ئەگەر ھەر نیشانەیەکی کۆڤید-19ت ھەبوو یان ئەگەر ھەر بەرکەوتنێکت لەگەڵ ھەرکەسێک ھەبوو کە تووشی کۆڤید-19 بووە.
  • ئەگەر تۆ ھەر نیشانەیەکی کۆڤید-19ت ھەبێت (تا، کۆکەیەکی نوێی بەردەوام یان لەدەستدان یان گۆڕانی تام و بۆن)، ئەوا تۆ لەوانەیە کۆڤید-19 ت ھەبێت. تۆ پێویستە پشکنینی PCR ئەنجام بدەیت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی تۆ ڤایرۆسەکەت ھەیە.
  • ئەگەر پشکنینەکە پۆزەتیڤ بوو، تۆ دەتوانی ڕێگری بکەیت لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانناسی لە ڕێگای مانەوە لە ماڵەوە و خۆجیاکردنەوە.
  • پشکنین دەکرێ چەندین ژیان ڕزگار بکات. 1 لە 3 کەس ھیچ نیشانەیەکی کۆڤید-19یان نییە بۆیەش ئەنجامدانی پشکنینی تەوژمی لایی بەردەوام یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بێمەبەستی کۆڤید-19 بۆ ھاوڕێکانت، خێزان و کۆمەڵگا.
  • پشکنینەکانی تەوژمی تەنیشتی 99.97٪ دروستن و زۆرترین تووشبوو لەناو خەڵک دەستنیشان دەکەن (ئەو کەسانەی کە نیشانەیان نییە)، بۆیەش پشکنینی پۆزەتیڤ ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ کۆڤید-19ت ھەیە و پێویستە خۆت جیا بکەیتەوە، تەنانەت ئەگەر ھەست بە باشی نەکەیت، چونکە ئەمە کەسانی تر دەپارێزێت.
  • پشکنین بێبەرامبەرە و زۆر خێرایە. سەیری خشتەی خوارەوە بکە بۆ جۆری جیاوازی ئەو پشکنینانەی تۆ دەتوانی بیانکەیت.
Thank you! Your message has been received.

جۆرەکانی پشکنین

دوو جۆر پشکنینی کۆڤید-19 ھەیە؛ پشکنینی کاردانەوەی زنجیرەی پۆلیمەری (PCR) یان پشکنینی خێرای تەوژمی لایی(LFT) ھەردوو پشکنینەکە بێبەرامبەرن و بۆ ھەمووکەسێک لە شانشینی یەکگرتوو بەردەستن.

پشکنینەکانی کاردانەوەی زنجیرەی پۆلیمەری PCRPCR

ئەم جۆرە پشکنینەی کۆڤید-19یە بۆ ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی کۆڤید-19یان ھەیە. ئەنجامەکان بۆ مەبەستی پشکنین بۆ تاقیگە دەنێردرێن.

 

پشکنینەکانی PCR بەکاردێن بۆ

 

  • ئەگەرتۆنیشانەکانتھەبێت
  • سوابلەئالووەکانوکونەلووتەکانتوەربگرە
  • سەردانیناوچەیپشکنینیخۆجێیبکەیانباکیتیماڵەوەتبەپۆستەبۆبنێردرێت
  • پشکینینەکەبۆتاقیگەیەکبنێرە
  • ئەنجامەکانبەگشتیلەماوەی 24 کاتژمێردادەردەکەون
  • ئەگەرپۆزەتیڤبووبۆماوەیەک تاکو10 ڕۆژخۆتجیابکەوە
داوای پشکنینی خۆڕایی PCR بکە

پشکنینەکانی تەوژمی لایی (LFT)

ئەم پشکنینە پێویستە لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکار بھێنرێت کە نیشانەیان نییە. ئەنجامێکی خێرات پێ دەدەن بە بەکارھێنانی ئامێرێکی ھاوشێوەی پشکنینی سکپڕی. تۆ دەتوانی داوای پشکنینی خۆڕایی لە سەرھێڵ بکەیت یان لە دەرمانخانەی خۆجێی یان ناوەندی کۆمەڵگای خۆت وەری بگریت.

 

LFT بەکاردێت بۆ

 

  • ئەگەرتۆنیشانەکانتنەبێت
  • تەنھاسوابلەلووتتوەربگرە
  • لەماڵەوەپشکنینبکە
  • چاوەڕێبەتائەنجامەکانوەردەگریەوە
  • ئەنجامەکانلە 15-30 خولەکدادەردەکەون
  • بۆ ماوەیەک تاکو 10 ڕۆژ خۆت جیا بکەوە ئەگەر پۆزەتیڤ بوو
داوای پشکنینی بێبەرامبەری تەوژمی لایی بکە
ڕێنمایی گرنگ

ھەفتەی دوو جار پشکنینی تەوژمی لایی ئەنجام بدە (3 یان 4 ڕۆژ بەجیا) بەتایبەتی ئەگەر پلانی ڕۆیشتنت ھەیە بۆ بۆنەی گەورە، کۆبوونەوەی خێزانی یان بۆ ناو شوێنی قەرەباڵغ. ئەم ڕێگایە وادەکات دەرفەتی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 بۆ ئەو خەڵکەی گرنگی پێدەدەی یا بۆ خەڵکێکی زۆر دەستبەجێ کەم بێتەوە.

کەی پێویستیت بە پشکنینی PCR دەبێت؟

پێویستە پشکنینی کاردانەوەی زنجیرەی پۆلیمەری (PCR) ئەنجام بدەیت بە زووترین کات ئەگەر ھەریەکێک لەم نیشانانەی خوارەوەت ھەبوو، ئەگەرچی سووکیش بێت. ئەگەر تۆ ھەریەکێک لەم نیشانانەی سەرەوەت ھەبوو ئەوا دەبێت لە ماڵەوە بمێنیتەوە و خۆت جیا بکەیتەوە و تەنھا بۆ ئەنجامدانی پشکنین بچیتە دەرەوە.

تا

پلەی گەرمی سەرووی 38 پلەی سیلیزی یان لەکاتی دەستدان لە سنگ یان پشتت ھەست بە گەرما دەکەی.

کۆکەیەکی نوێ و بەردەوام

تۆ زۆر دەکۆکیت بۆ ماوەی زیاتر لە یەک یان 3 کاتژمێر یان ڕۆژانە زیاتر (ئەگەر تۆ خۆت کۆکەت ھەیە، لەوانەیە لە ئاسایی خراپتر بێت).

لەدەستدان، یان گۆڕان، لە ھەستی بۆنکردن یان تامکردندا

تۆ بۆن و تامی ھیچ شتێک ناکەی، یان شتەکان بۆن و تامی جیاوازیان ھەیە.

ڕاستی

نزیکەی 1 لە 3 کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا نیشانەیان نییە بەڵام ھێشتا دەتوانن کەسانی تر تووش بکەن. لەبەر ئەمەیە کە ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوامی تەوژمی لایی زۆر گرنگە.

Thank you! Your message has been received.

چۆنیەتی وەرگرتنی پشکنینی PCR

چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینی PCR

پشکنینەکانی تەوژمی لایی

پشکنینی خێرای تەوژمی لایی یارمەتی دۆزینەوەی حاڵەتەکان دەدات لەناو ئەو کەسانەی کە ھیچ نیشانەیەکیان نییە بەڵام ھێشتا تووشبوون و دەتوانن ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی تر بگوازنەوە. دەتوانیت ئامرازەکانی پشکنینی تەوژمی لایی لێرە داوا بکەیت

پشکنینەکە بەگشتی پێکدێت لە وەرگرتنی نمونە لە قورگ و گوێ، یان تەنھا لووت، بە بەکارھێنانی سواب.

ئەگەر تۆ پشکنینی تەوژمی لایی خێرات لە ماڵەوە ئەنجام داوە، ئەوا لەماوەی 15 – 30 خولەکدا ئەنجامەکەت وەردەگریەوە. ئەگەر تۆ لە پێگەی پشکنین پشکنینت ئەنجام داوە، ئەوا لەماوەی 2 کاتژمێردا نامە یان ئیمەیڵێکت لەسەر ئەنجامەکەت پێدەگات. تۆ پێویستە پشکنینێکی تری تەوژمی لایی خێرا ئەنجام وەربگریت ئەگەر تۆ لەماوەی 12 کاتژمێردا ئەنجامەکەت وەرنەگرتەوە.

ڕێنمایی گرنگ

پشکنینەکانی تەوژمی لایی بێبەرامبەرن و یارمەتی دۆزینەوەی کۆڤید-19 دەدەن ئەگەر ھیچ نیشانەیەکت نەبێت. تۆ دەتوانیت لێرە داوای بکەیت، لە دەرمانخانەی خۆجێی یان ناوەندی کۆمەڵگای خۆت وەری بگریت یان پەیوەندی بە 911 بکەیت (لە مۆبایل و ھێڵە زەمینیەکانەوە بێبەرامبەرە. ھێڵەکان لە 7ی بەیانی تاکو 11ی شەو کراوەن).

پرسیارە زۆر دووبارە بووەکان لەسەر پشکنین

ئێمە ھەندێک پرسیاری زۆر دووبارەبووەمان لەسەر پشکنینی کۆڤید-19 کۆکردۆتەوە. ئەگەر نەتتوانی پرسیارەکەی خۆت لێرە ببینیت، پەیوەندیمان پێوە بکە

پرسیار

کەی پێویستە پشکنینی PCR ئەنجام بدەم؟

تۆ پێویستە بە زووترین کات پشکنینی PCR ئەنجام بدەیت ئەگەر:

  • تۆنیشانەکانیکۆڤید-19تھەبێت
  • پشکنینی PCRتکردووەونمونەیپشکنینەکەناخوێندرێتەوە

 

ئەگەر نیشانەکانت ھەبێت ئەوا دەبێت خۆت جیا بکەیتەوە تاوەکو ئەنجامەکان وەردەگریەوە.

کەی پێویستە پشکنینی تەوژمی لایی ئەنجام بدەم؟

هەموو کەسێک دەتوانێت پشکنینی بەردەوامی تەوژمی لایی خێرا بەبێ ھەبوونی نیشانە وەربگرێت.

 

نزیکەی 1 لە 3 کەسی تووشبوو بە کۆڤید-19 نیشانەیان نییە بەڵام ھێشتا کەسانی تر تووش دەکەن. تۆ پێویستە بەبەردەوامی  پشکنینێکی خێرا ئەنجام بدەیت، بەتایبەت ئەو کاتانەی کە زۆرترین ئەگەری تووشبوون یان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەت ھەیە. تا بزانیت ئایا تووشی ڤایرۆسەکە بوویت یان نا.  ئەگەر خەڵک پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بێت و خۆیان جیا بکەنەوە، ئەوا دەبێتە ھۆی ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

 

تەنانەت ئەگەر خۆشت کوتابێت، ھێشتا ئەگەری ئەوە ھەیە تۆ کۆڤید-19 بگوازیتەوە، بۆیە دەبێت بەبەردەوامی پشکنین بکەیت.