ڕێنماییەکانی کۆڤید-19 لە ئێستادا ھەمووکات دەگۆڕێن. لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە فێر دەبین کە چۆن لەگەڵ کۆڤید-19 بژین. بۆ دوایین ڕێنماییەکان تکایە سەردانی gov.uk بکە. زۆر ڕێنمایی ناچاری لە ئینگڵتەڕا لابراون. ئەمان دوایین دەستکاریکردنەکانن:
کۆڤید-19 ڤایرۆسێکە کە دەتوانێت خەڵک نەخۆش بکات. بەشێوەی جیاواز کار لە ھەموو کەس دەکات. کەسانی بەتەمەن و ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستییان ھەیە زیاتر لە مەترسیدان. زۆربەی خەڵک نەخۆشییەکی سووک دەگرن، بەڵام ھەشە بەسەختی نەخۆش دەکەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ و لەوانەیە پێویستی بە کاتێکی زۆر ھەبێت لە کار یان قوتابخانە دوور بن. ھەندێک خەڵک پێویستیان بەوەیە بچنە نەخۆشخانە و ھەندێکیان بەداخەوە لەوانەیە بمرن.
باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی خۆت بپارێزیت لە تووشبوون بە کۆڤید-19، تووشبوون بە نەخۆشی بەسەختی و بڵاوکردنەوەی بۆ کەسانی تر بریتییە لەوەی بەتەواوی خۆت بکوتیت.
کۆڤید-19 لە ڕێگای بەریەککەوتنی نزیک لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ڤایرۆسەکەیان ھەیە بڵاو دەبێتەوە. کاتێک کەسێک ھەناسە دەدات، قسە دەکات، دەکۆکێت یان دەپژمێت، پڕیشکی بچووک فڕێ دەدات کە ڤایرۆسەکەیان تێدایە. تۆ دەکرێ تووشی کۆڤید-19 ببیت ئەگەر ئەم پڕیشکانە ھەڵبمژیت. کەسانی تووشبوو دەتوانن بڵاوی بکەنەوە تەنانەت ئەگەر نیشانەکانیشیان نەبێت.
پلەی گەرمی سەرووی 38 پلەی سیلیزی یان لەکاتی دەستدان لە سنگ یان پشتت ھەست بە گەرما دەکەی.
تۆ زۆر دەکۆکیت بۆ ماوەی زیاتر لە یەک یان 3 کاتژمێر یان ڕۆژانە زیاتر (ئەگەر تۆ خۆت کۆکەت ھەیە، لەوانەیە لە ئاسایی خراپتر بێت).
تۆ بۆن و تامی ھیچ شتێک ناکەی، یان شتەکان بۆن و تامی جیاوازیان ھەیە.
ئەو کەسانەی کە تووشی کۆڤید-19 بوون گوتوویانە کە ھەندێک لەم نیشانانەیان ھەیە: تا یان لەرز، ھەناسەتەنگی، یان ھەناسەدان بەسەختی، ئازاری ماسولکە یان لەش، قورگ ئێشە، سکچوون، سەرئێشە، ماندوێتی، ھێڵنجدان یان ڕشانەوە، لووت گیران یان ئاو لە لووت ھاتن.
ئەگەر لەبارەی خۆت یان کەسێکی تر لە خانەوادەکەت نیگەرانیت داوای چاودێریی پزیشکیی دەستبەجێ بکە. ئەگەر حاڵەتی کتوپڕ نەبوو، سەردانی 111.nhs.uk/covid-19 بکە یان پەیوەندی بە 111 بکە.
ئەگەر حاڵەتێکی کتوپڕی پزیشکی بوو، و پێویست بکات کە داوای ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بکەیت، ئەوا تەلەفۆن بۆ 999 بکە. بە کارمەندەکە بڵێ کە تۆ یان کەسێک لە خانەوادەکەت تووشی کۆڤید-19 بووە یان نیشانەکانی ھەیە.
NHS 111 onlineزۆربەی خەڵک کە کۆڤید-19یان ھەیە دوای چەند ڕۆژ یان ھەفتەیەکدا ھەست بە باشی دەکەن. لە ھەندێک خەڵکدا، کۆڤید-19 دەکرێ ببێتە ھۆی نیشانەگەلێک کە ماوەی چەندین ھەفتە و مانگ بخایەنێت دوای نەمانی تووشبوونەکە. ئەمە ھەندێکجار پێی دەگوترێت ‘کۆنیشانەی دوای کۆڤید-19′ یان ‘کۆڤیدی ماوەدرێژ‘ نیشانە باوەکانی کۆڤیدی ماوەدرێژ ئەمانە دەگرێتەوە:
ئێمە کۆمەڵێک پرسیاری زۆر دووبارەبووەوەمان لەبارەی ڕێنماییەکانی کۆڤید-19 لێرە کۆکردۆتەوە. ئەگەر نەتتوانی پرسیارەکەی خۆت لێرە ببینیت، پەیوەندیمان پێوە بکە
دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی حکومەتی شانشینی یەکگرتوو یان بۆ ئامۆژگاریی پزیشکی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی NHS بکە
ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵیەوەیە، و ئەو کەسانەی کە کێشەی پزیشکییان ھەیە لە مەترسیی زیاتردان بۆ پەرەسەندنی نەخۆشی سەخت.
ھەرچۆنێک بێت، ھەرکەسێک دەکرێ نەخۆش بکەوێت بەھۆی کۆڤید-19 و بەسەختی نەخۆش بکەوێت یان بمرێت لە ھەر تەمەنێکدا بێت.
ھەندێک کەس کە تووشی کۆڤید-19 بوون، جا بۆ نەخۆشخانە ڕۆیشتبن یان نا، ھێشتا نیشانەکانیان دەمێنێت.. ئەمە بە کۆڤیدی ماوەدرێژ ناسراوە.
ھەموو ڤایرۆسەکان بە تێپەڕینی کات دەگۆڕێن و ئەمەش ئاساییە. ئەو ڤایرۆسەی دەبێتە ھۆی کۆڤید-19، وەک ھەموو ڤایرۆسەکان چەند جارێک گۆڕاوە و گۆڕانە بەرچاوەکان بە گۆڕاو ناسراون. ھەندێک گۆڕاو دەتوانن پێش تیرەکانی پێشووی ڤایرۆسەکە بکەونەوە و لەناو خەڵکدا بڵاو ببنەوە. ھەر گۆڕاوێکی نوێ کە بڵاو دەبێتەوە ناوێکی لێدەنرێت.
گۆڕاوێک ھەیە بە ناوی ئۆمیکڕۆن کە لە شانشینی یەکگرتوودا بڵاوبووەتەوە. ئەم گۆڕاوە لە سەرانسەری جیھان زۆر بەجدی وەردەگیرێت چونکە بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە و دوو کوتانەکەی کۆڤید-19 بەس نین بۆ پاراستن لە بەرامبەری. پێویستە ھەمووان ھەردوو کوتانەکە و کوتانی بەھێزکەر وەربگرن بۆ ئەوەی بەرگریی تەواو وەربگرن. باشترین خۆپاراستن لە بەرامبەر ئۆمیکڕۆن ئاگاداربوونە لە کوتانەکانی کۆڤید-19 و شوێنکەوتنی ڕێنماییە ھەنووکەییەکانە.
یان گۆڕاوێکی نوێی کۆڤید-19 لە شانشینی یەکگرتوودا دۆزراوەتەوە، پێی دەوترێت ئۆمیکڕۆن.
لەئێستادا ھیچ بەڵگەیەک نییە کە پێشنیاری ئەوە بکات کە ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە ڕێگای شیری مەمکەوە دەگوازرێتەوە. ھەرچۆنێک بێت، نەخۆشی کۆڤید-19 دەکرێ بۆ منداڵ بگوازرێتەوە بە ھەمان شێوە کە دەکرێ بۆ ھەر کەسێک بگوازرێتەوە کە پەیوەندیی نزیکت لەگەڵی ھەیە. بەستنی دەمامک ڕێگایەکی باشە بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوە.
دەکرێ زیاتر لە جارێک کۆڤید-19 بگریت، ئەگەر تۆ نەکوتراویت، ئەمەش مەترسی دووبارە تووشبوونەوەت بە کۆڤید زیاد دەکات. ھەبوونی حاڵەتی سووکی کۆڤید-19 ئەوە ناگەیەنێت کە ئەگەر تۆ جارێکی تریش بیگریتەوە ھەر حاڵەتی سووک دەبێت. ئەگەر پێشتر تووشی کۆڤید-19 بووبیت یان نا، باشترین ڕێگا دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە تۆ ھەردوو ژەمە پێکوتەکە، ھەروەھا بەھێزکەرێکت وەرگرتووە.
گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن ھۆکارە بۆ پێویست بوون بە چارەسەری نەخۆشخانە بۆ خەڵکێکی کەمتر لە چاو گۆڕاوەکانی تر. بەڵام تەنانەت ئەگەر ئۆمیکڕۆن سووکتر بێت بەخێرایتر بڵاو دەبێتەوە بەو واتایەی کە خەڵکی زیاتر تووشی کۆڤید-19 دەبن.
ھەروەھا ھیچ ڕێگایەک بۆ ناسینەوەی ئەو کەسانە نییە کە حاڵەتی سووکیان ھەبێت و ئەوانەش کە نیانە. ھەرچۆنێک بێت، تازەترین داتای بریکاری ئاسایشی تەندروستیی شانشینی یەکگرتوو (UKHSA) (29ی کانوونی یەکەمی 2021) ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئەو کەسانەی داخڵی نەخۆشخانە کراون و تووشبوونیان بە ئۆمیکڕۆن پشتڕاستکراتەوە 74٪ لەوان سێ ژەمە پێکوتەکەیان وەرنەگرتبوو.