زانیاریی نوێکراوە لەبارەی کۆڤید-19 ھەیە.
بۆ دوایین ڕێنمایی نوێکراوە تکایە سەردانی gov.uk بکە
Gov.uk
Gov.uk
 

لەبارەی ڕوونکردنەوەی کۆڤید

ڕوونکردنەوەی کۆڤید ھەڵمەتێکە کە یارمەتی یارمەتی خەڵکی لە سەرانسەری Yorkshire و Humber دەدات تا لەگەڵ کۆڤید-19 ژیان بکەن و کار بکەن.

لەبارەی ڕوونکردنەوەی کۆڤید

ھەڵمەتەکە ڕاستی، ڕێنمایی، چیرۆکی ڕاستەقینەی خەڵک و زانیاری دابین دەکات، کە بۆ ئامۆژگاریی سادەی ئاسان بۆ خوێندنەوە بە زیاتر لە 12 زمانی جیاواز دابەش کراون.

ئێمە تا ئێستا بۆ ماوەی نزیکەی 2 ساڵە لەگەڵ کۆڤید-19دەژین و پسپۆڕان باوەڕیان وایە کە لەوانەیە بۆ ماوەیەک لەگەڵمان بێت. بەھۆی ئەوەی پەتای کۆڤید-19 پەرەی سەندووە ئێمە لەبارەی ڤایرۆسەکەوە زۆر شت فێر بووین. ئێمە لەناو قەدەغەی ھاتوچۆ و دەرەوەشی بووین، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوونمان بینیووە و بە زۆر بیرۆکەی نوێ ئاشنا بووین وەک پشکنین، دەمامکی ڕووخسار، خۆجیاکردنەوە، بازنەی خێزانی، دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و کۆتان.

کۆڤید-19 ناچاری کردین کە شێوازی ژیانی ڕۆژانەمان بگۆڕین. شتەکان بەخێرایی دەگۆڕێن و زانیاریی ئەوەندە زۆر لەبارەی ڤایرۆسەکە ھەیە کە ھەندێکجار بەڕاستی سەختە بزانی چی بکەی.

ئامانجی سەرەکی ڕوونکردنەوەی کۆڤید نەھێشتنی لێڵی و ئاڵۆزییە و پێدانی ڕاستی و زانیاریی سادەیە بە خەڵکی Yorkshire و Humber کە بۆ پاراستنی خۆیان و کەسانی تر پێویستیانە چونکە ئێمە ھێشتاش لەگەڵ کۆڤید-19 دەژین. ھەڵمەتەکە تیشک دەخاتە سەر ئەزموون و چیرۆکەکانی ژیانی ڕاستەقینەی ئەو کەسانەی کۆڤید-19یان ھەیە، لەگەڵ خۆکوتان، پشکنین و خۆجیاکردنەوە.

ڕوونکردنەوەی کۆڤید لەلایەن حکومەتەوە دەرکراوە بە سەرنج و تێڕوانینی 15 بەرپرسی خۆجێیی لە سەرانسەری Yorkshire و Humber. ھەموو زانیارییەکانی کۆڤید-19 لە gov.uk و nhs.uk وەرگیراوە. ھەڵمەتەکە بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵگاکان ھاتۆتە دی و لەلایەن Magpie.   دیزاین کراوە.

پەیوەندیمان پێوە بکە

ئەگەر ھەر پرسیارێک یان بەدواداچوونێکت لەبارەی ھەڵمەتەکە تکایە ئەم فۆڕمی پەیوەندییە پڕ بکەوە:

Thank you! Your message has been received.

چۆن ئەم زستانە بەباشی بمێنینەوە: ڕێبەرێکی بەسوود بۆ ژیان کردن لەکاتی کۆڤید-19دا

وەشانی دەنگی کوردی

 

بەشی 1: ژیان کردن لەکاتی کۆڤید-19

 

بەشی 2: خۆجیاکردنەوە

 

بەشی 3: چۆنیەتی خۆپاراستن

 

[LINK] نامیلکەکە لێرە داببەزێنە