ئێمە تا ئێستا بۆ ماوەی نزیکەی 2 ساڵە لەگەڵ کۆڤید-19دەژین و پسپۆڕان باوەڕیان وایە کە لەوانەیە بۆ ماوەیەک لەگەڵمان بێت. بەھۆی ئەوەی پەتای کۆڤید-19 پەرەی سەندووە ئێمە لەبارەی ڤایرۆسەکەوە زۆر شت فێر بووین. ئێمە لەناو قەدەغەی ھاتوچۆ و دەرەوەشی بووین، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوونمان بینیووە و بە زۆر بیرۆکەی نوێ ئاشنا بووین وەک پشکنین، دەمامکی ڕووخسار، خۆجیاکردنەوە، بازنەی خێزانی، دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و کۆتان.
کۆڤید-19 ناچاری کردین کە شێوازی ژیانی ڕۆژانەمان بگۆڕین. شتەکان بەخێرایی دەگۆڕێن و زانیاریی ئەوەندە زۆر لەبارەی ڤایرۆسەکە ھەیە کە ھەندێکجار بەڕاستی سەختە بزانی چی بکەی.
ئامانجی سەرەکی ڕوونکردنەوەی کۆڤید نەھێشتنی لێڵی و ئاڵۆزییە و پێدانی ڕاستی و زانیاریی سادەیە بە خەڵکی Yorkshire و Humber کە بۆ پاراستنی خۆیان و کەسانی تر پێویستیانە چونکە ئێمە ھێشتاش لەگەڵ کۆڤید-19 دەژین. ھەڵمەتەکە تیشک دەخاتە سەر ئەزموون و چیرۆکەکانی ژیانی ڕاستەقینەی ئەو کەسانەی کۆڤید-19یان ھەیە، لەگەڵ خۆکوتان، پشکنین و خۆجیاکردنەوە.
پشکنین
پشکنین
خۆجیاکردنەوە